جێگرێ ئێکێ یێ سکرتێرێ گشتی یێ ئێکەتیا نیشتمانی کوردستان پشتگیریا خوە ژبو پەیاما سەروک بارزانی راگەهاند

0

کوردپورتال:

د داخویانیەکێ دا کوسرەت رەسول جێگرێ ئێکێ یێ سکرتێرێ گشتی یێ ئێکەتیا نیشتمانی کوردستان پشتگیریا خوە ژبو پەیاما سەروکێ کوردستانێ راگەهاند و تێدا تەکەز لسەر پشتەڤنیا خوە و هەڤالێن ئێکەتیا نیشتمانی کورستان ژبو پەیاما سەروکێ کوردستانێ کریە و تێدا راگەهاندیە کو ب هەموو شیانێن خوە ڤە ئەو پشتەڤانن و دێ هەموو هەولا دەن ژبو پەیما سەروکێ کوردستانێ ئەنجامێن باش ژبو گەلێ کوردستانێ هەبن

دەقێ پەیامێ
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان دووچارى بارێكى دژوارى سیاسی و ئابوورى هاتووه‌، رووبه‌ڕووى مه‌ترسی سه‌خت و ئه‌گه‌رى جیاجیا بۆته‌وه‌. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان گرفتى ژیان و گوزه‌رانیان رۆژ به‌رۆژ ناخۆشتر ئه‌بێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان و حزبه‌كانیشی نه‌یانتوانیوه‌ له‌سه‌ر پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان و به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانى هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن.

ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆك بارزانى له‌رووى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له‌رووى ئه‌ركه‌ قوڕسه‌كانى كورد و كوردستاندا، و ده‌روازه‌یه‌كى گونجاو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هوشیارانه‌و دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێ بكرێ ئه‌توانێ هه‌نگاوى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى بارى ئابوورى و ژیانى خه‌ڵك بنێت. بۆیه‌:

1- داوا له‌ هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كانى “ی.ن.ك” ده‌كه‌م كه‌ به‌هه‌موو توانا پشتیوانى له‌ چاره‌سه‌رى سیاسی و ئابوورى له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بارزانى بكه‌ن و ببنه‌ هێزێكى هوشیار و دڵسۆز بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان.

2- هیوادارم هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان به‌گیانى له‌خۆبووردن و هه‌ست كردن به‌ لێپرسراوێتى مێژووییه‌وه‌ هاوكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بكرێ به‌ هه‌نگاوى به‌كار بۆ ده‌ربازبوونى گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمى كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ ترسناكه‌ى، كه‌ هه‌موو لایه‌نێكى ژیانى خه‌ڵكى كوردستانى گرتۆته‌وه‌.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
2

Leave A Reply